زاری کرمانجی
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: “داوا لە بازرگانان و کۆمپانیاکان دەکوین بەدواداچوون بۆ ئەو حەواڵانە بکەن کە پێش 7ی تشرینی یەکەمی 2026 بۆ هاوردەکردن ئەنجامیانداوە,
هەر بڕە پارەیەکی زیادە لەلایەن بانکەکانەوە بە بیانووی جیاوازیی نرخی دراو سزا دەدێن.
بەدواداچوون بۆ پرۆسە بانکییەکانی پێش و پاش گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی مافی بازرگانان، بۆیە نابێت هیچ جیاوازییەکی نرخی دراو بخرێتە ئەستۆی بازرگانان بۆ ئەو حەواڵانەی بە نرخی پێشوو کڕدراون.
لە حاڵەتی دواکەوتنی جێبەجێکردنی حەواڵەکان یان داواکردنی بڕە پارەی زیادە، بازرگانان دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سکاڵای بانکەکەوە یان ئیمەیڵی فەرمی سکاڵا تۆمار بکەن لەگەڵ بانکەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کاردەکەین بۆ دەرکردنی کارتی تایبەت بە بازرگانیی دەرەکی بۆ بازرگانە بچووکەکان، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن لە پارەدارکردنی هاوردەکانیاندا.

































































