خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2026 بەخشرایە ناڤی پیڵای
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بهخشرایه دادوەر و یاساناسی دیاری ئەفریقای باشوور “نافانێتەم (ناڤی) پیلای”، لە پای هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشخستنی ئاشتی، سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
نافانێتەم “ناڤی” پیلای، کە لە بنەچەی تاملی هیندییە، رۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە گەشەپێدانی سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتیدا گێڕاوە، لە سەرەتای کارکردنیدا وەک پارێزەر، بەرگری لە نێڵسۆن ماندێلا و تێکۆشەرانی دژ بە ڕژێمی ئاپارتاید (جیاکاریی ڕەگەزی) لە ئەفریقای باشوور کردووە، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی بەدەست هێنا.
“لە پای هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشخستنی ئاشتی، سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
خهبات و ژیاننامهی ناڤی پیڵای لهسهر ئاستی نێوهدهوڵهتی:
پێشتر وەک پێنجەمین کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٠٨-٢٠١٤) کاری کردووە. هەروەها سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتی تاوانکاری بۆ ڕواندا و دادوەر بووە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
“رۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە گەشەپێدانی سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتیدا گێڕاوە“
له دایکبووی ساڵی ١٩٤١ە. لە سەردەمی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی (ئاپارتاید) لە باشووری ئەفریقا، یەکەم ژن بوو لە هەرێمەکەی خۆیدا نووسینگەی پارێزەری بکاتەوە و دەیان ساڵ بەرگری لە زیندانییە سیاسییەکان کرد.

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لێژنەی نەرویجی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ی پێبەخشی.

































































