زاری کرمانجی :
یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان باس لەوە دەکات ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 1500 حاڵەتی تەڵاق لەلایەن لیژنەی فەتواکەیانەوە یەکلایی کراونەتەوە.
بە گوێڕەی ماڵپەڕی یەکێتی زانایان تەنیا لە ساڵی 2022 دا لە کۆی 3148 کێشەی خێزانی کە ڕوویان کردووتە لقەکانی یەکێتی ناوبراو 1604 یان بە تەڵاق و لێکجیابوونەوە کۆتایی هاتووە:” سەرجەم ئەو کێشە خێزانییانەی ڕوویان کردووەتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022، بریتی بوون لە 3148 حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەر و بە تەڵاق کۆتاییان هاتووە، بریتی بوونە لە 1604 حاڵەت.”
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، کەوا ئەنجوومەنی باڵای فەتوا و لیژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکانی یەکێتی زانایان، 2420 پرسیاری شەرعی هاووڵاتییانی وەڵام داوەتەوە و 713 کێشەی میرات و زەوی و زار و 615 کێشەی مامەڵە و بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.