پشتیوان کەریم – سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەرز بووەوە، کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 847 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و بههاكهشى بەردەوام لە گۆڕان دایە.”
نرخی عەیارەکانی زێڕ لە قەزای ناوەندی سۆران :
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە (453) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە (424) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە (405) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە (347) هەزار دینارە