محەممەد مەحموود- سۆران:
ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گواستنەوەی دەرمان بۆ کۆگای دەرمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران دابینکرا، ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی زیاتر بۆ نەخۆشخانەو بنکەتەندروستییەکان ئەو سنوورە بۆ گواستنەوی دەرمان.
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ یەکەمجار بۆ بەردەوامی گواستنەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە پێی زنجیرەی ساردکەرەوە بارهەڵگرێکی ساردکەرەوە ٤،٥ تەنی سفر کیلومەتر بۆ کۆگای گشتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دابینکرا”.
شایەنی باسە کۆگای گشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دەرمان بۆ 7 نەخۆشخانە و 98 بنکەی تەندروستی دابیندەکات کە بە دابینکردنی ئەم بارهەڵگرە کارئاسانی زیاتر دەکرێت بۆ گواستنەوەی دەرمان، بەشێوەیەکی تەندروست و خێرا.

































































