پێگەی هەواڵی “ئەکسیۆس” لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) فەرمانی بە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کردووە ئامادەکارییە سەربازییەکان بە تەواوی ئامادە بکەن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرش و لێدانی سەربازی دژی ئێران.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو پێگەیە، لە چوارچێوەی پلانی ئامادەکراودا، وێستگەکانی وزە و ئامانجە ناووکییەکانی ئێران خراونەتە ناو لیستی ئامانجە سەرەکییەکانی هێرشکردن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکاندا، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بدات، پێشبینی دەکرێت سوپای ئیسرائیلیش ڕاستەوخۆ بەشداری لە پرۆسە سەربازییەکەدا بکات.

































































