زاری کرمانجی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، دیاردەی بڕینی داری تەڕ سەری هەڵداوە، لە بازگەی ئاسایشی سیدەکان کەسێک بە داری تەڕەوە گیرا .
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ڕایگەیاند:” بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان ئاگادارکرانەوە لە لایەن بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران لە هەبوونی یەک پیکاپ داری تەڕ کە لە لایەن بازگەی “ قەلێتان “ ڕاگیرابوون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ئەوەشی خستۆتەڕوو، پەراوی لێکۆلینەوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان کراوە و تۆمەتبار بە بڕیاری بەرێز دادوەر ڕاگیرا و دەست بەسەر دارەکاندا گیرا و لێکۆلینەوە بەردەوامە.

































































