ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
هەناسەدان بە دەم دیاردەیەکە کاتێک ڕوودەدات کە بەهۆی گیران یان ئاستەنگ لە لوتدا دروست دەبێت، و کەسەکە ناتوانێت لە ڕێگەی لوتەوە هەوا وەربگرێت.
بەپێی ماڵپەڕی : clevelandclinic هەناسە دان بە دەم دیاردەیەکە لە گەورە و بچوکدا دەبینرێت و مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات، بەڵام لە منداڵاندا کێشەیەکی جدییە چونکە دەبێتە هۆی گۆڕانی شێوەی دەموچاو و شەویلگە، تێکچوونی خەو و سەرەنجام ڕەفتاری نەرێنی لەسەر هەڵسوکەوت و گەشەیان دروست دەکات.
پزیشکانی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ هۆشداری دەدەن کە هەناسەدانی بەردەوام لە ڕێگەی دەمەوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە زیاد دەکات، چونکە دەم ئامرازی پاڵاوتنی هەوای نییە و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ناوپۆشی دەم و دروستبوونی بۆنی ناخۆش.
هاوکات ئەم کردارە ماسولکەکانی دەوروپشتی دەم خاو دەکاتەوە و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕیزبەندیی ددانەکان، جگە لەوەی بەکارنەهێنانی لوت دەبێتە هۆی تەمبەڵبوونی ڕێڕەوەکانی و لوت گیرانی درێژخایەن تەنانەت لە کاتی نەبوونی هەڵامەتیشدا.
زیانە بەرچاوەکانی هەناسەدان بە دەم؛
گەورەبوونی ئاڵووەکان (Enlarged Tonsils)
لاربوونی تیغەی لوت (Deviated Septum)
گەورەبوونی گۆشتی پشت لوت (Enlarged Adenoids)
لوتگیرانی درێژخایەن (Chronic Stuffy Noses)
وشکبوونی دەم (Dry Mouth)
بۆنی ناخۆشی دەم (Bad Breath)
لکاو هاتن لە کاتی خەودا (Drool on Pillows)
خەواڵوویی لە ڕۆژدا (Daytime Sleepiness)
تێکچوونی ڕیزبەندیی ددانەکان (Malocclusion)


































































