زاری كرمانجی-سۆران
هەنگاوەكانی تۆمار كردنی قوتابیانی تازەوەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٧ لە كۆلێژی تەكنیكی سۆران:
هەنگاوی یەكەم:
١.بڕوانامەی دوانزدەی ئامادەیی، كە پێویستە لە بەرێوەبەرایەتی پەروردە پەسەند كرا بێت.
٢.كفالە و بەڵێن نامە….(قوتابی دەتوانیت ، لە دادنوسی شوێنی دانشتنی خۆی، كفالە و بەڵێن نامە ئامادە بكات یان دەتوانیت لە هۆبەی یاسایی كۆڵێژ كفالە وە بەڵێن نامە ئامادە بكات،، بەلام لە حاڵەتی دروست كردنی كەفالە وە بەلێن نامە لە هۆبەی یاسایی كۆلێژ ،پێویستە كەفیل ئامادە بیت وە هەروەها پشتگیریەك لەو فەرمانگەیە لە گەل خۆی بێنیت كە تێدا كار دەكات، وە لە پشتگیریەكە پێویستە ئاماژە بە مووچەی كەفیل كرا بێت.
٣.پشكنینی پزیشكی( فەحصی چاو ).
٤.شهش وێنەی رەنگاورەنگی قوتابی.
٥.كارتی نیشتیمانی قوتابی، كارتی زانیاری، پسولەی خۆراك .
٦.پسولەی ( ٥٠ ) هەزار دیناری بۆ ناو تۆمار كردنی قوتابیانی سیستەمی زانكۆلاین،،، هەروها پسولەی قیستی یەكەمی خوێندن بۆ قوتابیانی سیستەمی پاراڵێل.
وە ئێواران ( دروست كردنی ئەو پسولانە لە هۆبەی ژمێریاری راگرایەتی كۆلێژ دەبێت ).
هەنگاوی دووەم:
له پاش ئامادە كردنی بەڵگەنامەكان،قوتابی لە رێگەی ئەو لینكە یان ئەو QR كۆدەی خوارەوە ناوی خۆی بە شێوەی ئۆنلاین لە سیستەمی خۆ تۆمار كردنی كۆڵێژ خۆی تۆمار دهكات.
هەنگاوی سێیەم:
له پاش خۆ تۆمار كردن بە شێوازی ئۆنلاین لە سیستەم ، قوتابی سەرجەم بەڵگەنامەكان لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ئەو بەشەی لێ وەرگیراوە و لە وێ بەلگەنامەكان لەگەڵ سیستەم لە لایەن فەرمانبەری بەش ووردبین دەكرێت و لە كۆتایی تەنها بروانامەی ئامادەیی لە قوتابی وەردەگیرێت.
تێبینی :
١ _ قوتابیانی تازە وەرگیراو ئاگادار دەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە کۆلێژەکەمان دەوام نیە، ڕۆژی شەممە تاکو چوارشەممە دەوام ئاساییە.لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تاکو کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ.
٢_ لێژنەی ناونوسین لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ بەڕێوەدەچێت.
به هیوای ساڵێكی خۆش و پر لە زانست بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو…
ژمارهی تهلهفۆنی هۆبهی تۆمار : (07506679841)

































































