وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەنگاوێكی نوێیدا، (دەسپاكیی ئەكادیمی) دەخاتە ناو پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆكانی كوردستان و دەشڵێ: “بۆ ئاشنابوونی قوتابییان بۆ ماوەی یەک تاوەکوو دوو هەفتە دەخوێندرێت.”
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی 10ـی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی پرۆژەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی لە بواری توێژینەوەی زانستی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی دەسپاکی، ئەمڕۆ بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان، (دەسپاکیی ئەکادیمی) لە توێژینەوەی زانستی خرایە ناو پرۆگرامی خوێندن و لە بابەتی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی گشت بەشەکانی کۆلێژ و فاکەڵتی و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2026 _ 2027) و ساڵانی دواتر بۆ ماوەی یەک تاوەکوو دوو هەفتە دەخوێندرێت.”
ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “(دەسپاکیی ئەکادیمی) لە خوێندنی بەرایی/ دیپلۆمی تەکنیکی و پیشەیی و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆراو بۆردی پزیشکی بۆ ئاشنابوونی قوتابییان دەخوێندرێت.”
گشتاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا:



































































