دەستەی راگەیاندن و پێوەندییەكانی عێراق لەسەر داوای پەرلەمان، بڕیاری دا كاركردنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بۆ ماوەی مانگێكی تر و تا یەكی تشرینی دووەم درێژبكاتەوە، بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە هاوبەشانی ئەو هێڵە بۆ پاراستنی هەژمارە بانكی و دیجیتاڵییەكانیان.
دەستەی راگەیاندن و پێوەندییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، وەڵامدانەوە بۆ داواكاریی فەرمیی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وادەی كۆتایی بەكارهێنانی سیمكارتەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم تا یەكی تشرینی دووەمی 2026 درێژكردەوە، ئامانج لەم درێژكردنەوەیە، رەچاوكردنی بارودۆخی بەشداربووانە تا كاتی پێویستیان لەبەردەستدا بێت بۆ رێكخستنەوە و گواستنەوەی سەرجەم ئەو هەژمارە بانكی، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵی و ئەپلیكەیشنانەی كە پێوەستن بە ژمارە مۆبایلەكانی ئەو كۆمپانیایەوە، بۆ ئەوەی دوای راگرتنی یەكجارەكیی بەدالەكان تووشی زیانی دارایی و تەكنیكی نەبن.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندن كۆتایی مانگی ئەیلوولی وەك دوا مۆڵەت بۆ راگرتنی پێوەندییەكانی كۆڕەك دیاریكردبوو، بەڵام ئەم بڕیارە نیگەرانیی لای بەشداربووان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان دروست كردبوو.


































































