مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
بەشێک لە شەقامەکانی قەزای مێرگەسۆر هێڵکاری هاتووچۆیان نەماوە، ئەمەش گرفتی بۆ شۆفێران دروستکردوە و داوا دەکەن کە هێلکاری بۆ رێگاکانیان دروست بکرێت، بە تایبەتی لە کاتی تەم و مژ، چەندین رووداوی هاتووچۆ بەم هۆیە روودهدهنن.
مقەدەم عادل، بەڕێوەبەری بەشی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، لەم بارەیەوە بە زاری کرمانجی راگەیاند:” یەکێک لە پڕۆژەکانی قەزای مێرگەسۆر هێڵکاری شەقامەکانی تێدایە، ئەمەش دەکەوێتە وەرزی بەهار، کە ئەم پرۆژەیە هێڵکاری شەقامەکان لە ١٠٠٠٠م٢ پێکهاتووەو لە وەرزی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.