ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەرجەنتین ماڵئاوایی لە مێسی دەکات و جولیان ئەلڤارێز سەرەکیترین کاندیدە بۆ پۆشینی درێسی ژمارە ١٠
بەپێی ماڵپەڕی: goal.com شەوی سێشەممە یاریگای “مۆنۆمێنتال” شاهیدی ساتەوەختێکی مێژوویی و خەمناک دەبێت، لیۆنێل مێسی لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا و دوای ٢١ ساڵ لە درەوشانەوە، ٢٠٨هەمین و کۆتا یاری خۆی بە درێسی ئەرجەنتینەوە بەرامبەر بێنین ئەنجام دەدات. بەم بۆنەیەوە کۆمپانیای ئەدیداس درێسێکی تایبەتی بە پیتی زێڕین بۆ دیزاین کردووە تا کۆتایی بە سەردەمێکی زێڕینی پڕ لە شانازی بهێنێت. لەگەڵ ماڵئاواییکردنی ئەم ئایکۆنە، جیهانی تۆپی پێ و هاندەرانی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی پرسارێکی قورس دەبنەوە: ژیانی لا ئەلبیسێلێست دوای مێسی چۆن دەبێت، و کێ شایستەی هەڵگرتنی درێسە ئەفسانەییەکەی ژمارە ١٠یە؟
لیۆنێل مێسی بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕادەگەیێنێت. دوای بەدەستهێنانی تاجی مۆندیال و دوو نازناوی کۆپا ئەمریکا، ئەمەش وڵاتەکەی دەخاتە بەردەم ئەرکێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی جێنشینێک بۆ درێسە ئایکۆنییەکەی. لە ئێستادا جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید دیارترین و بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی درێسی ژمارە ١٠، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە پاڵاوتنەکاندا پێشکەشی کرد و توانی بە کردەیی ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی هێڵی پێشەوەی ئەلبیسێلێست بگرێتە ئەستۆ.


































































