ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خەرجییەکان لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا بە نزیکەی ٢٦.٣ تریلیۆن دینار لە کۆی داهاتەکانیان تێپەڕاندووە لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 51 ترلیۆن دینار بووە، هاوکات داهاتی گشتی بۆ 39 ترلیۆن دینار دابەزیوە.
ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بودجەی فیدراڵی تا کۆتایی مانگی تەمموزی ٢٠٢٦ بڵاویان کردۆتەوە، دەرکەوتووە کە کۆی داهاتی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ٣٩.٠٩٦ ترلیۆن دینار، داهاتی نەوت نزیکەی ٧٨%ی کۆی سامانی دەوڵەت پێکدەهێنێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی عێراق، بەگوێرەی داهاتی نەوت نزیکەی 30.356 ترلیۆن دینار بووە، بە بەراورد بە نزیکەی 8.740 ترلیۆن دینار لە داهاتی نانەوتی، کە یەکسانە بە نزیکەی 22%ی کۆی داهاتەکان.
هەروەها داتاکان دەریانخستووە کە کۆی داهاتی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 39.096 ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا کۆی خەرجییەکان نزیکەی 65.424 ترلیۆن دینار بووە، لە ئەنجامدا کورتهێنانی نزیکەی 26.329 ترلیۆن دینار بووە.
قەرەبووی فەرمانبەران (موچە) لە پێشەنگی لیستی بڕگەکانی خەرجی ئێستا بوو بە بەهای نزیکەی 35.875 تریلیۆن دینار، دواتر چاودێری کۆمەڵایەتی بە نزیکەی 15.989 تریلیۆن دینار، پاشان بەخشین و یارمەتی و سوود و خەرجییەکانی دیکە بە نزیکەی 5.096 ترلیۆن دینار.
خەرجییەکانی کاڵاکان گەیشتووەتە نزیکەی یەک تریلیۆن و ٩٣٩ ملیار دینار، لە کاتێکدا خەرجییەکانی خزمەتگوزاری نزیکەی ١٣٩.٣ ملیار دینار بووە، هەروەها بۆ پاراستنی سەروەت و سامان گەیشتووەتە نزیکەی ٤١.٤ ملیار دینار.
سەبارەت بە خەرجکردنی قەرزەکان، داتاکان دەریانخستووە کە کۆی گشتی خزمەتگوزاری قەرزەکان تا کۆتایی مانگی تەمموز گەیشتووەتە نزیکەی ٦.٢٣٩ تریلیۆن دینار.
داهاتەکان تەنها 76%ی بەهای موچە و چاودێری کۆمەڵایەتی گرتەوە،


































































