مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
بەرێوەبەری پەروردەی مێرگەسۆر هۆكاری دوورخستنەوەی هەندێك لە وانەبێژان روونكردنەوەیەك بە زاری كرمانجی دەدات، ئەحمەد محەممەد، بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند:”هۆكاری دورخستنەوەی وانەبێژان، ئەوەیە كاتێ مامۆستایەك لە قوتابخانەیەكدا مۆڵەتی وەردەگرێت، وانەبێژێك لە جێگەی دادەنرێت، هەركاتێ مامۆستاكە مۆڵەتەكەی تەواو دەبێت و گەڕایەوە قوتابخانەكە، ئەو كات وانەبێژەكە دوور دەخرێتەوە”،
بەرێوەبەری پەروردەی مێرگەسۆر ئەوەش ناشارێتەوە كە لە هەندێ قوتابخانەی سنوورەكەیان پێویستیان بە پسپۆری هەندێ لە وانەبێژان ههيه، بهڵام باس له بريارێكى وهزارهتي پهروهردهش دهكات گهر جي به جێ بكرێت پێويستيان به وانهبێژان نامێنيێ و دهڵێ : وەزارەرتی پەروەردە داوای کردووە هەر قوتابخانەیەک گهر ژمارهى قوتابياني پۆلی یەک و دوو كهم بوو، تێكهڵ به يهكتر بكرێن و لە یەک ژوردا وانە بخوێنن واتە یەک مامۆستا وانە برێتەوە ٢٠ دەقە وانە بە پۆڵی یەک بڵی ٢٠ دەقەش وانە بە پۆڵی دوو بڵێت، بەم مەبەستەش پێویستمان بە وانەبێژی کەم دەبێت و ناچار دەبین بەشێک لە وانە بێژەکان بنێرینەوە پێویستمان پێ نابێت.