بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگری لە بازاڕ دروست كردووە و بەهۆیەوە نرخی كاڵا بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش هاووڵاتییان و كاسبكارانیی بێزار كردووە.
بەهۆی گۆڕانكارییە ئابوورییەكان و بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەكردن، نرخی زۆربەی كەلوپەل و پێداویستییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، ئەم گۆرانكارییە كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر بژێوی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.
دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕاستەوخۆی نرخی كاڵا و پێداویستییەكان لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا. ئەم دۆخە كاریگەرییەكی توند لەسەر هێزی كڕینی هاووڵاتییان دروست دەكات، چونكە زۆربەی كاڵاكان هاوردەكراون و بە دۆلار دەكڕدرێن.
بەهۆی نادیاریی بەهای دراو و ترسی كڕیاران لە گرانبوونی زیاتر، جۆرێك لە وەستان یان سستی لە كڕین و فرۆشتندا دروست دەبێت، بەو پێیەی بازرگانان بۆ كڕینی خۆراك، دەرمان و پێداویستییە ئەلیكترۆنی و بیناسازییەكان دۆلار بەكاردەهێنن، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ نموونە گەیشتنی بە 157500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك، تێچووی هاوردەكردن زیاد دەكات و دواجار بارگرانییەكە دەكەوێتە سەر شانی بەكاربەر.

































































