دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی خاو لە دووری نزیکەی 4 میل لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی عومان، بەر مووشەکێکی نەناسراو کەوتووە. کاپتنی کەشتییەکە دووپاتیکردەوە مووشەکەکە بەر لای چەپی کەشتییەکە کەوتووە و سەرجەم ئەندامانی تیمەکەش سەلامەتن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کراونەتە ئامانج؛ ڕۆژی پێنجشەممە کەشتییەک پێکرا و ئاگری گرت، هەروەها ڕۆژی سێشەممەش 3 کەشتیی هەڵگری ئاڵای لیبێریا بە مووشەک لە گەرووەکەدا پێککرابوون، بێ ئەوەی لایەنی ئەنجامدەر بەفەرمی ئاشکرابکرێت.
ئەم گرژییە ئەمنییانە لە دەوروبەری گەرووی هورمز دێن کە گرنگترین شاڕێگەی وزەی جیهانە؛ هاوکات هەناردەکردنی گازی سروشتیی شل لە ئەیلوولدا گەیشتە بەرزترین ئاست، سەرەڕای ئەو جەنگەی لە شوباتی ڕابردووەوە لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا لە ناوچەکە دەستی پێکردووە.

































































