محەممەد مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: مێرگەسۆر ناوچەیەكی شاخاوی و لەبارە و ڕووبەرێكی فراوانی دارستانی هەیە دەتوانین بڵێین باشترین ناوچەیە بۆ بەخێوكردنی هەنگ، لەم بوارەشدا خەڵكێكی زۆری ناوچەكە خەریكی ئەو كارەن.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، گوتیشی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەنگوین ساڵ لە دوای ساڵ بەهۆی كەشوهەوا و كاریگەریەكانی لە هەڵبەز و دابەزیندایە، لە سنووری مێرگەسۆر 15 هەزار پوورە هەنگ هەن، بەرهەمەكەشیان ئەمساڵ دەگاتە 200 تۆن.

































































