مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026، سزای لەسێدارەدانی بەندكراوێكی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی كرماشان (دێزڵئاوا) جێبەجێ كرا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیحسان نەورۆزی كە پەیڕەوی ئایینی یارسانە، خەڵكی گوندی “پالانی سەرێ”ـی سەر بە شاری دالاهۆیە و خێزاندار و باوكی منداڵێك بووە. ناوبراو نۆ ساڵ لەمەوبەر ساڵی 2017 لە ئەنجامی تێكهەڵچوونێكدا لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر كرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی “كوشتنی بەئەنقەست” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

































































