مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دادی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەندازیارێكی وەزارەتی وزەی وڵاتەكەیان بە تۆمەتی دابینكردنی كەرەستەی تەقەمەنی و درۆن بۆ حووسییەكانی یەمەن دەستگیر كردووە.
تۆمەتبارەكە ناوی ئاشتۆن حامید عەبوودی یە و تەمەنی 51 ساڵە و ئەندازیاری كارەبایە لە شاری ڕیچلاند لە ویلایەتی واشنتن. ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)یەوە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی حووسییەكانی نزیك لە ئێران دەستگیر كراوە و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ببرێتە بەردەم دادوەر.
بەپێی زانیارییەكانی (FBI) ئەو تۆمەتبارە ساڵی ڕابردوو سەردانی یەمەنی كردووە و هەوڵیداوە هاوكاریی حووسییەكان بكات لە پەرەپێدانی توانای پەیوەندیكردنیان و دروستكردنی تەقەمەنی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن).
لەبەر ئەوەی حووسییەكانی یەمەن لە لیستی گرووپە تیرۆریستییە بیانییەكانی ئەمریكادان، لە دادگا تۆمەتی پشتیوانیكردن لە تیرۆر ئاراستەی ئاشتۆن حامید دەكرێت.

































































