زاری كرمانجی
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا واژۆ کردووە بە مەبەستی کڕینی ١٢ فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری (C-130J).
بڕیارە دوو فڕۆکەی یەکەم لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، دوای ئەنجامدانی چاکسازی و نۆژەنکردنەوە لە بەریتانیا، بگەنە دەست ئەنقەرە و فڕۆکەکانی دیکەش بە قۆناغ ڕادەست بکرێن.
هاوکات پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان بۆ تیمەکان دەستی پێکردووە؛ بە شێوەیەک شەش فڕۆکەوان و شەش تەکنیککار لە ئەمریکا، هەروەها ٢٩ کارمەندی چاککردنەوە و چاودێری لە بەریتانیا لەژێر ڕاهێناندان.
































































