زاری كرمانجی
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڕیاریدا بنکەی سەربازیی زێلکان لە باشیک بە شێوەیەکی پلەبەندی رادەستی حکوومەتی عێراق بکات.
وەزارەتەکە رایگەیاند: پرۆسەی رادەستکردنەکە بەپێی ئەو میکانیزمە بەڕێوەدەچێت کە پێشتر هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا روونیکردەوە: بڕیارەکە بۆ ئەو پێشکەوتنانە دەگەڕێتەوە کە حکوومەتی عێراق لە رێکارە ئاسایشییەکانی قەزای شنگال بەدەستیهێناوە.


































































