ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم جیهان یادی ڕۆژی جیهانیی قاوە دەکاتەوە بۆ زۆرینەمان قاوە تەنها دەستپێکێکی وزەبەخشە بۆ کار بەڵام لە ڕوانگەی ئابوورییەوە قاوە دووەم گەورەترین کاڵای بازرگانییە لە جیهاندا دوای نەوت
زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا ژیان و گوزەرانیان لەسەر چاندن و بەرهەمهێنانی قاوەیە
لە کێڵگە دوورە دەستەکانی ئەمریکای لاتین و ئەفریقیاوە تاوەکو قاوەخانە ناوخۆییەکانی شارەکانمان ملیۆنان هەلی کار دابین دەکات، قاوە تەنها خواردنەوەیەک نییە بەڵکو سیمبوولێکە بۆ گفتوگۆ داهێنان و بەیەکگەیشتنی مرۆڤەکان لە کاتی کار و پشووداندا
ڕۆژنامەوانان و نووسەران زۆرترین سوودیان لەم خواردنەوەیە وەرگرتووە بۆ تێپەڕاندنی ساتە درەنگەکانی کارکردن.


































































