زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاوی كردەوە: ” ئەمڕۆ پێنج شەممە 01-10-2026 کەشی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت , لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت وە لە هەندێک ناوچە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت. سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان باران بارین دەست پێدەکات . لە کاتەکانی ئێوارە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین بە لاوازی و پچڕپچڕی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سبەی هەینی 02-10-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری دەبارێت . لەکاتەکانی بەیانی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران باران بارین دەبێت پاشان بۆ دوایی نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەندێک کات ئەگەری بوونی هەورە بروسکە هەیە .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
01-10-2026


































































