زاری کرمانجی – سۆران:
وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگێندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە، لەچوارچێوەی پلانی لێژنەی بالای دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، وە لە ژێر ڕۆشنای یاسایی ژمارە (20 ) و رێنمایی ژمارە (4) تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بۆ لە مەودوا لە سەرئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی (سلێمانی، هەولێر ،دهۆک، هەلەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، زاخۆ، ڕاپەرین، گەرمیان ) لە لایەن لێژنەی زانستی و تەکنیکی خولەکانی ڕاهێنان و شیاندنی تایبەت بەو دەرچووە بەڕێزانەی کە فۆرمی دامەزراندنیان لەماوەی رابردوو پرکردۆتەوە دەستپێدەکات، بەپێی خشتە و تایبەتمەندی گروپی پسپۆریەکان .
ئاماژەش بەوەدراوە، بۆ ئەم مەبەسته، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە رێگەی راگەیاندنی وەزارەتمان و لینکەکانی راگەیاندنی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادارییەکان و زانیاری دەربارەی خولەکان و ناوی بەشداربووانی خول بڵاو دەکرێنەوە.
وەزارەتی کشتووکاڵ، سەرجەم دەرچووانی دڵنیا دەکاتەوە کە دەرفەتی بەشداریکردن لە خولەکان بۆ هەمووان ڕەخسێنراوە، بە پێی پلان و خشتەی دیاریکراوی وەزارەت و هەماهەنگی نێوان لێژنەی بالاو لێژنەی لاوەکی لە فەرمانگەکانی وەزارەت بەچەند قۆناغێکی لە دوای یەکتری .