زاری کرمانجی
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە، ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت ئەگەری پڕوشکە باران لەسەر ناوچە سنوورییەکان دەبێت لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ . پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت . پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە هەندێ ناوچە ناوچەش نزم دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:32 پلەی سیلیزی
گەرمیان:36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:22 پلەی سیلیزی

































































