زاری كرمانجی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی كۆلێژی پزیشكیی “وایل كۆرنێل” ئاشكرای كرد كه قه‌ڵه‌وی ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به بڕی كالۆری و سیسته‌می خۆراكییه‌وه، به‌ڵكو تێكچونی كاتژمێری بایۆلۆجی و ڕیتمی ڕۆژانه‌ی هۆڕمۆنه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و فشاری ده‌رونی ده‌كرێت هۆكارێكی سه‌ره‌كی بێت بۆ كێشی زیاده.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامدراوه، ئه‌و مشكانه‌ی توشی تێكچونی ڕیتمی هۆڕمۆنی “گلۆكۆكۆرتیكۆید” بون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆراكی چه‌وریان پێنه‌دراوه، كێشیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه، به‌ڵام شێوازی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له له‌شیاندا جیاواز بوه له‌وانه‌ی به‌هۆی خۆراكه‌وه قه‌ڵه‌و بون، به‌جۆرێك چه‌ورییه‌كه زیاتر له شانه چه‌ورییه‌كاندا كه‌ڵه‌كه بوه نه‌ك له‌ناو جگه‌ردا.
ده‌ركه‌وتوه كه به‌رگریی ئه‌نسۆلین له‌م جۆره قهڵهوییهدا زیاتر له ماسولكه‌كاندا چڕده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچونه به‌هێز ده‌كات كه قه‌ڵه‌وی یه‌ك هۆكاری دیاریكراوی نییه، بۆیه هۆكاره‌كانی وه‌ك كه‌مخه‌وی، شه‌ونخونی، كاركردنی شه‌وانه و سترێسی به‌رده‌وام كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هۆڕمۆنی كۆرتیزۆڵ و تێكچونی كێش هه‌یه.
دكتۆره ماری تیروێڵ سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، “ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه قه‌ڵه‌وی ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت نییه له یه‌ك هۆكاره‌وه سه‌رچاوه بگرێت، به‌ڵكو به‌رگریی ئه‌نسۆلین له شانهیهكهوه بۆ شانه‌یه‌كی تر به‌پێی هۆكاری سه‌ره‌كیی قهڵهوییهكه ده‌گۆڕێت”.

































































