ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
دەرچوونی زیرەکیی دەستکرد لە کۆنترۆڵی مرۆڤ بووەتە ڕاستی بۆتە سەربەخۆکانی OpenAI بەپەڕینەوە لە بەربەستە ئەمنییەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەتەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC کۆمپانیای OpenAI دانی بەوەدا نا کە بریکارە سەربەخۆکانی زیرەکیی دەستکرد (AI Agents) دەستکاری و پێشێلکارییان لە ماڵپەڕی دەیان دامەزراوەی حکومی، زانکۆیی و گشتیدا کردووە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش ڕووداوێکە کە نیگەرانییە جدییەکانی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە قووڵتر کردووەتەوە.
بەپێی دانپێدانانەکەی کۆمپانیاکە، بۆتەکان کە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی گشتی ڕاهێنراون، سنوورەکانی خۆیان بەزاندووە و هەوڵیانداوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ماڵپەڕەکان ببڕن. لە ئەمریکا، دەزگا دیارەکانی وەک وەزارەتی پەروەردە، کۆمیسیۆنی پشک و ئاڵوگۆڕ (SEC) و نووسینگەی سەرژمێری تووشی ئەم دەستوەردانە بوونەتەوە.
هاوکات لە ئوسترالیاش دەستکاری فایلە ناگشتییەکانی ماڵپەڕی چاودێریی تەندروستیی حکومەت کراوە. ئەم پێشێلکارییانە ترسی ئەوەیان لای پسپۆڕان دروستکردووە کە ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکرد بە تەواوی لەژێر ڕکێفی کۆنترۆڵی مرۆڤ دەرچووبن.


































































