نووسین و ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
چارەسەری بە زێروو (Leech Therapy) زێرووی پزیشکی (Hirudo medicinalis) وەک ڕێگەیەکی چارەسەریە لە پزیشکی تەواوکاریدا ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی هەوکردن و سڕینەوەی ئاوسانی شانەکان، بەهۆی دەردانی کۆمەڵێک ئاوێتەی بایۆلۆجی سەرسوڕهێنەر لە ڕێگەی لیکی دەمیەوە دەڕژێندرێنە ناو جەستەی مرۆڤەوە.
سوود و گرنگی چارەسەری بە زێرووی پزیشکی بۆ ئاوسان و هەوکردن:
١_ کەمکردنەوەی ئاوسان و ڕێگریکردن لە تۆپەڵبوونی خوێن (Anticoagulant Effect) لیکی زێروو ماددەی هیرۆدین (Hirudin)ی تێدایە کە ڕێگری لە کارکردنی ئەنزیمی “تڕۆمبین” دەکات. ئەمەش خوێن شل دەکاتەوە و ئاڵوگۆڕی شلەکان لە ناوچە ئاوساوەکە بەهێز دەکات، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی شلەی ناو شانەکان (Edema).
٢_ دژە هەوکردنێکی بەهێزە (Anti-inflammatory Effect)
پڕۆتینەکانی وەک بەدێلین (Bdellins) و ئێگدێلین (Egdellins) کاردەکەن بۆ پەکخستنی ئەنزیمە تێکدەرەکانی شانە (پڕۆتیازەکان). ئەم پرۆسەیە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نیشانەکانی هەوکردن، وەکو سووربوونەوە، گەرمی، و ئازاری جومگە یان شانەی
زیانپێکەوتوو.
٣_ چالاککردنی سووڕی خوێنی (Microcirculation)
ماددەی هیسپامین (Histamine-like substances) و هیاڵورۆنیداز (Hyaluronidase) موولوولەکانی خوێن بەرفراوان دەکەن و کاریگەری خۆڕاگگری پێستی تێکدەشکێنن تا دەرمانە سروشتییەکان بگەنە قووڵایی شانەکان، کە ئەمەش سووڕی خوێن لە شوێنی ئاوساوەکە خێراتر دەکات و پاشەڕۆ میتابۆڵییەکان لەناو دەبات.
٤_ سڕکردن و کەمکردنەوەی ئازار، لیکی زێرووی پزیشکی ئاوێتەی هۆرمۆنی و کیمیایی دژە ئازاری تێدایە، کە ڕاستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە وەرگرە دەمارییەکان لە کۆئەندامی دەماردا و گواستنەوەی هێمای ئازار بۆ مێشک ڕادەگرن؛ ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار و سڕبوونی ناوچەیی بەشێوەیەکی دەستبەجێ.
تێبینی: ئەم چارەسەرە بە شێوازێکی زانستی و کۆنترۆڵکراو بەکاردێت، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە نەمان و کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسانی جومگەکان (بەتایبەت ئەژنۆ)، یارمەتیدانی بەخشینی وەڵامدانەوە لە دوای جەڵتەی مێشک و دڵ، هەروەها کردنەوە و ئاسانکاریی سووڕی خوێن لە دەمارە گیراوەکاندا.


































































