ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
زانکۆی سۆران لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خۆراکەوە، پێنجەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆراک بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی خۆماڵی و جووتیارانی هەرێم بەڕێوەدەبات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران بڵاوی کردۆتەوە؛ بڕیارە لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، فاکەڵتییەکانی زانست و پەروەردە لە زانکۆی سۆران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خۆراکەوە، پێنجەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆراک لەژێر دروشمی «بەرەو ئاسایشی خۆراکیی بەردەوام، خۆراکمان، داهاتوومانە» بەڕێوەببەن.
فێستیڤاڵەکە ئامانجی پشتگیریکردنی بەرهەمی خۆماڵی، هاندانی جووتیاران و خاوەنکاران، نمایشکردنی کاری دەستی و بەشداری پێکردنی قوتابییانە لە بواری بەرهەمهێناندا. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، بەرهەمی کۆمپانیاکان، بەرهەمە ڕووەکی و ئاژەڵییەکانی جووتیاران و جۆرەها خواردنی کوردەواری نمایش دەکرێن.
مەرج و زانیارییەکانی بەشدارییکردن:
- دوا مۆڵەتی تۆمارکردن: ٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦.
- داشکاندن: سەرجەم بەشداربووان و کۆمپانیاکان ٢٠٪ داشکاندن لەسەر بەرهەمەکانیان دابین دەکەن.
- بۆ پەیوەندی کردن
- ٠٧٥٠٤٥٢٨٧٢٣ (د. هەڤاڵ عەبدوڵڵا)
- ٠٧٥٠١٥٠٨٥٢٧ (م. هێمن ئەحمەد).

































































