زاری كرمانجی
بەپێی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە ناوەندە تەندروستییەکاندا، لە هەندێک حاڵەتی هەستیاردا و لەپێناو پاراستنی ژیانی نەخۆشدا، پزیشک دەسەڵاتی هەیە ڕاستەوخۆ بڕیار لە جۆری چارەسەر بدات بێ ئەوەی پێویست بکات بگڕێتەوە بۆ هاوەڵی نەخۆش.
ئەو حاڵەتانەی کە پزیشک دەسەڵاتی بڕاردانی هەیە بێ گەڕانەوە بۆ هاوەڵ:
کەسی بێهۆش: کاتێک نەخۆش هۆشی لەسەر خۆی نەبێت و گیانی لە مەترسیدا بێت.
کەسی بیرکۆڵ: ئەو کەسانەی توانای تێگەیشتن و بڕاردانی هۆشییان نییە.
کەسی بێکەس: ئەو نەخۆشانەی بەهەر هۆکارێکەوە لەو کاتەدا بەتەنهاین و هیچ کەسێکیان لەگەڵدا نییە.
هەوڵی زیانگەیاندن: کاتێک نەخۆش هەوڵی زیانگەیاندن بە ژیانی خۆی یان کەسانی تر بدات.
نەخۆشی دەروونی: ئەو نەخۆشانەی لەو کاتە دیاریکراوەدا توانای بڕیاردانی دروست و ئاگادارانەیان نییە.
ئامانج لەم یاسایە چییە؟
ئەم بڕگانە بۆ ئەوە دانراون تاوەکو لە حاڵەتە لەناکاوەکاندا ژیانی مرۆڤ پارێزراو بێت، گشت کەسێک بەبێ جیاوازی سوودمەند بێت لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، و کارئاسانی تەواویش بۆ پزیشکان بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەركە مرۆییەکانیان.
وەزارەتی تەندروستی


































































