ئاڤان قاسم
هزر و زمان دوو لە باڵا تەواوکارییەکانی مرۆڤ و هۆکاری سەرەکی مانەوەی مرۆڤ و بەردەوام بوونی لە ژیاندا …
( زمان، کۆمەڵە ڕستەیەکە، کە ڕێزمان دەریان دەکات، لە هەمان کاتدا، هۆیەکی نا غەریزەیە تایبەت بە مرۆڤە بۆ دەربڕینی هەست و ئارەزوو بەکار دێت، ڕەمزە بەهۆی یاسا ڕۆیشتەوە کار دەکات لە ژێر دەسەڵاتی مرۆڤدایە، ناساندنی زمان، لای چۆمسکی و ساپێر)
زمان بە ئامرازێک دادەنرێت بۆ دەربڕینی ناخ و مێشکی مرۆڤ، مرۆڤیش بۆ ڕایکردنی کارەکانی لەناو کۆمەڵگەدا پێویستی بە زمان هەیە، ئەوجا چ بۆ دەربڕینی هەست و سۆز بێ بۆ بەرامبەرەکەی، یاخود بۆ لە یەکتر گەیشتن و مامەڵەی ڕۆژانەی خۆیان بێت، یا لەلایەنی ڕێزمانی بێ کە کۆمەڵێک ڕستەی یەک بە دوای یەکدا هاتوون بۆ دەربڕینی مەبەستێک… .
ئایا (بیر)پێش (زمان)یان(زمان)پێش(بیر)ە؟
زمان، پێکهاتووە لە چەند بەشێک وەک(پیت، بڕگە، ئامرازی پەیوەندی، ئامراز، …هتد) کاتێک ناساندن بۆ زمان دەکرێت و بە هۆیەکی نا غەریزەی سەیر دەکرێت بۆ خستنە ڕووی هەست و هزری مرۆڤە و بۆ دەربڕینی ڕاز و مەبەستی و بەڕێکردنی کاروبارەکانیان ، ئەم ناساندنانەش بۆ زمان لە شوێن و کاتی خۆیدا ڕاست و دروستتن… .
هزر، کۆی ئەو هەست و نەستەی مێشک و ناخ و دەروونی مرۆڤە کە کەلەکە بووە، مرۆڤ پشتی بە( زمان) بەستووە بۆ دەرخستنی بیر و ئایدیاکانی، بۆ گەیاندنی ڕاز و نیازی… .
دەکرێت لە باسی زمان و بیردا بڵێن کە دوو فۆرمان هەیە وەک ڕوخسار و ناوەڕۆک، واتا زمان دیوێکی لە ناوەیە کە لە زەینی مرۆڤدایە و لە شێوەی سەر زارەکی لە ڕێگای زمانەوە دڕک بە بوونی هزر دەکرێت.
ئایا دەکرێت زمان شتانێک بڵێت، کە زەین و هزری مرۆڤ لێ بێ ئاگا بێت؟ یاخود لە هزر و زەینی مرۆڤدا شتانێک هەبێت، کە زمان دەرنەبڕێت و لێ بێ ئاگا بێت؟!
زمان و هزر، لە لێکۆڵینەوەی (گوتار ناسی)دا… .
ئەو کاریگەرییەی کە بەهۆی زمانەوە دێتە دی وەک، بەڵگە و بەرپەرچدانەوە و دەربڕاندنی سۆزی و ترس و بەزەیی و ڕق…هتد، لەگەڵ گەورەکردنی شتی بچووک و بە پێچەوانەشەوە بۆ بەدیهاتنی هەریەک لەم کاریگەرییانەی وەک(تۆقاندن، ترس، بەزەیی…)هەمان بنەما لە کردەی شانۆگەریدا ڕەچاو دەکرێت، دەبێت لە ئاخاوتنی قسەکەردا هەبێت، بەم شێوەی لە زار دا دێتە دەرێ، چونکە ئەگەر کاریگەری بەبێ بەکارهێنانی زمان بێتە دێ ئەوە چ پێویستە بە قسەکەر دەکات؟
لەولاتر زمان بەشێکی جیانەکراوەیە، کە مامەڵە لەگەڵ شێوە جۆراوجۆرەکانی دەربڕین دەکات، جۆری زانین تایبەت بە هونەری (گوتاردان)وەک فەرمان، پاڕانەوە، خەبەر، هەڕەشە، بڕیار و وەڵام…هتد
کەواتە لە پەیوەندی نێوان زمان و هزردا لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە.
خودای گەورە دەفەرموورێت(علم ێدم الأسما وکلها)(البقر٣١/١١٢)
کەواتە خودای گەورە سەرەتا، کە مرۆڤی دروست کردووە، عەقڵ (مێشکی) پێ داوە و فێری ڕۆشنبیری کردووە، چونکە خودا زمانی بە ڕەوانبێژی بەستووەتەوە… .
لە نووسراوە مێژووییەکانیشدا و بەڵگە هەن لە بارەی زمان و هزر و پەیوەندییەکان، کە مێژوویان بۆ سەردەمی سوقرات و ئەرستۆ دەگەڕێتەوە کاتی پرسیار لە بنچینەی زمان دەکرێت، زمان چییە؟ سیستەم و بونیادەکەی چییە؟ (لۆگۆس) تاکە وشەیە کە زۆر باو بووە لەناو فیکرەی ڕۆژئاوایدا، بۆ واتای هزر، زمان، عەقڵ، لە یەک کاتدا بەکار هێنراوە.