زاری كرمانجی – سۆران:
دوێنێ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كێبخانەكانە گشتییەكان بە سەرپەرشتی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری كتێبخانەكانەكانی هەرێم ئەنجامداوە، بەڵام هیچ بەڕێوەبەرێكی سۆران بەشداری پێنەكراوە .
سەلیم مستەفا بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئێمە لە سنووری ئیدارەی سۆران هەشت كتێبخانەمان هەیە، تا ئێستا نەبووینەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كێبخانەكان، بەشداری نەكردنیشمان لەو كۆبوونەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە كاتێكدا تەنها لە كتێبخانەی سۆران 10 هەزار ناونیشانی كتێب بە زمانەكانی كوردی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی لاتینی هەیە لەگەڵ دوو هەزار سەرچاوی گۆڤار و ماستەر نامەی تێدایە .
زیاتر گووتی:” باڵەخانەی كتێبخانەكەمان تا رادەیەك باشە و موڵكی وەزارەتی رۆشنبیریە، بەڵام ئەگەر گرنگی زیاتری پێ بدرێت و بكرێتە سەردەمیانە باشتر و گونجاوترە .
سۆران ئیدارەیەكی سەربەخۆی كوردستانە، زۆربەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كراون بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەڵام هێشتا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانەكانی لێ نەكراوەتەوە.