بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سۆران : تهواوى بريكارهكانى رواندز پارهييان داوه و بهشێكى زۆرى بريكارهكانى ئيدارهى سۆران پارهيان نهداوه
مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی :
حسێن محەممەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئێستا ئێمە لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ داین، لە مانگی ١٢ دەست کرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ١١ ى ساڵی ٢٠٢٢، لەو هەفتەیە دەست دەکەین بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٢، سبەی ئەگەری هەیە لە ڕواندز بهشه خۆراکی مانگی ١٢ دابەش بکرێت بە حوکمی ئەوەی کە بریکارەکانیان سەردانی ئێمەیان کردووە و پارەیان داوە، ئەگەرچی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیش کارمەندەکانمان لە بنکەی خۆراکی سۆران لەسەر ئەرک بوون، کەچی تا ئێستا بەشێکی زۆر لە بریکارەکانی چۆمان و سیدەکان و سەنتەری سۆران و دەڤەری بارزان و خەلیفان پارەیان نەناردووە، بۆیە تا تەواوی پارەی بریکارەکان نەگاتە دەستمان لەو شوێنانە بەشە خۆراکی هاووڵاتییان دابەش ناکرێت.
سەبارەت بە زیادکردنی بەشە خۆراک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سۆران گووتی:” تا وەکوو ئێستا هیچ بڕیارێکمان پێنەگەیشتووە لەسەر زیادکردنی بەشە خۆراک لە ساڵی نوێدا.”