سەردار قازی – زاری کرمانجی:
شارەزايهكى کەشناسی ئاشکرای کردووە، بەپێی پێشبینییەکان زریانێکی بەفربارینی سەخت لە هەر سێ قۆڵی “تورکیا، ئێران و سووریا”ەوە ڕوو لە عێراق دەکات، کە بە “زریانی ورچی بەفرین” ناودەبرێت، بەم نزیکانە دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەک دادەبەزن کە ماوەی چەند دەیەیەکە بەو شێوەیە دانەبەزیوە، شەپۆلەکە لە هەر سێ قۆڵەوە کاریگەری بەسەر هەرێمی کوردستان دەکات، هەروەها لە ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق وەک تکریت، کەرکووک و بەغدا دەدات، بەڵام بە شێوەیەکی کەمتر.
شاهين هرمزى شارەزاى کەشناسیی جەختی لەوەش کردووەتەوە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان 20 سانتیمەتر بەفر دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی تر 10 بۆ 50 سانتیمەتر دەبارێت، پلەکانی گەرما بۆ کەمتر لە “-3” دادەبەزن، بۆیە داوا لە جووتیاران دەکات، کە کێڵگەکانیان دابپۆشن، چونکە کاریگەری شەپۆلەکە بۆ سەر کێڵگەکانیان وێرانکەر دەبێت، هەروەها پێویستە نەوت و غاز لە ماڵەکانتان هەڵگرن پێش شەپۆلەکە، داواش لە خاوەن ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات دەکات، کە شوێنی گەرم بۆ مەڕ و ماڵاتەکەیان دابین بکەن.
ئەو شارەزا کەشناسییە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆی گرتنی ڕێگەکان نرخی سووتەمەنی بەرز دەبێتەوە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەگەری هەیە شەپۆلەکە بگاتە ناوچەکانی باشووری عێراقیش.