وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شەمەندەفەری گەڕی نۆیەمی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دێنە ئەنجامدان و، سبەیش یانەی هەڵۆ تاقیكردنەوەیەكی قوورس ئەنجامدەدات.
سبەی سێشەممە، لەسەر یاریگەی خۆی یانەی سلێمانی، كە بەربژێرێكی سەرەكی سەركەوتنە بۆ ریزی یانە نایابەكان، پێشوازی لەیانەی هەڵۆ دەكات، كە ئەم وەرزە بەدۆخێكی هەمواردا تێپەڕدەبێت.
هەڵۆ، لە 8 یاریی ئەم وەرزە خاوەنی 3 بردنەوەیە، هاوكات 3 یەكسانبوون و دوو شكستیشی هەن، بە 12 خاڵ لەپلەی حەوتەمی ریزبەند دێت. لەبەرانبەردا سلێمانی حەوت یاریی كردووە چوار بردنەوە و سێ یەكسانبوونی هەیە، كۆی خاڵەكانی لەخانەی دووەم 15 خاڵە.
یارییەكە كاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.