زاری كرمانجی :
چاودێریكردنی بازرگانیی ناوخۆ یەكێك بووە لە كارەكانی بەڕیوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی و له ماوهى ساڵى رابردوو به ههزاران كيلۆ له كاڵاى ماوه بهسهرچوو له ناوبراون و به مليۆنان دينار سزاى سهرپێچيكاران دراوه.
ماردین ئەبوبەكر حوسێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند:” لە میانی چاودێرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك و تەندرووستیی هاووڵاتیان، ٤٤٨ هەزار كیلۆ كاڵای ماوە بەسەرچوو لەناوبراون. هەروەها ١٨٠٩ سەرپێچیی بازرگانی هەبوونە، ئەوەش ٢٨١ داخستن و سزای دارایی ٣٢٩ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار دیناری لێ كەوتووەتەوە.”