زاری كرمانجی :
لە ساڵی ٢٠٢٢ قەبارەی هەناردەكردنی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت بۆ ئهمساڵ زیاتریش بەرزببێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕایگەیاند:” قەبارەی هەناردەكردن لە ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٦٧٢ملیۆن و ٧٦٧ هەزار دۆلار و قەبارەی هاوردەش ١٥ ملیار و ٤٠٣ ملیۆن دۆلار بووە”.
ئەوەشی ڕاگەیاند: “لە ساڵی ٢٠٢٢ وەزارەتی ناوبراو ٥٢٠٤ مۆڵەتی هاوردنی شتومەك و ١٦٨مۆڵەتی هەناردەی بۆ كاڵای جۆراوجۆری كشتوكاڵی و پیشەسازی داوە. یەكێك لەو كاڵایانەی هاوردە كراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هێنانی ئۆتۆمبێلە؛ لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٥هەزار و ١٢٦ئۆتۆمبێل هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان كراون.”
ئەو كاڵا سەرەكییانەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢هەناردەی كردوون بریتین لە: كانزا، هەنار، دۆشاوی تەماتە، تەحین، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جووجەڵە، یەدەگی ئۆتۆمبێلی تێكشكاو.