زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
مقەدەم عادل ئیسماعیل، بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ساڵی 2022 لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تەنها 13 رووداوی هاتووچۆ تۆمار كراون، بەهۆی ئەو رووداوانە 31 هاووڵاتی بریندار بوونە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە حاڵەتی گیان لە دەستدانمان نەبووە.
بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، دەشڵێ:” بەهۆی ئەو رووداوانە زیانێكی زۆری ماددی بەر شۆفێران كەوتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین بۆ ئەوەی سەلامەت بن پابەندی رێنمایەكانی هاتووچۆ بن”.