زاری كرمانجی :
كۆمپانیای (Telegram) بۆ ساڵی نوێی 2023 كۆمەڵێك تایبەتمەندی بۆ ئەپەكی زیاد كرد، لە ئێستادا بەكارهێنەران دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییە نوێیەكان وەربگرن، بۆ نموونە لە كاتی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ دەتوانیت بیشاریتەوە و تاوەكو وەرگر پەنجەی لێ نەدات ناوەڕۆكەكەی دەرنەكەوێت، هەروەها بەشی دەستكاریكردنی وێنە و ڤیدیۆ نوێكراوەتەوە بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی نایاب، لەگەڵ ئەوەش بەشی ستۆرج و داگیركردنی بیرگەی مۆبایلەكە چارتی بۆ زیادكراوە، هەروەها دەتوانیت ئەندامی گروپ بشاریتەوە، دوا تایبەتمەندیش دەتوانیت پێشنیاری وێنەی پڕۆفایل بۆ هاوڕێكەت بكەیت ھەروەھا ئیمۆجی جوڵاوی نوێ بۆ بنێریت.