پشتیوان كەریم-حاجی ئۆمەران:
سیروان حوسێن گوتەبێژی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی زیادی كردووە .
ئاشكراشی كرد:” نەمانی ڤێز و پشووەكانی سەری ساڵ، هۆكاربوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی هاموشۆی گەشتیاران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران .”
هاوكات گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جەختی لەوەشكردوە:” لە ئێستادا هاووڵاتییان و سەردانیكاران دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بكەن لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران .”