پشتیوان کەریم -سۆران:
حاجی محییەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ دووشەممە بەهای بەشێک لە دراوەکان ئاڵوگۆڕیان بەسەر داهات و دۆلار و تمەنیش دابەزینیان تۆمار کرد، بەشێک لە دراوەکانی دیکەش بە جێگیری ماوەتەوە.”
نرخی دراوەکان :
100 دۆلار بەرامبەر 152,750 دینارە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن 150هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی 1871 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 پاوەن بەرامبەر بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 لیرەی تورکی بەرامبەر 7,900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 4000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.