مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە بەرپرسانی ئەمریكا و بزووتنەوەی حووسییەكان لە وڵاتی عومان كۆبوونەوەیەكی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز”كۆبوونەوەكە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە نێوان بەرپرسانی ئەمریكا و حووسییەكان لە عومان بەڕێوەچووە.”
لە ڕاپۆرتەكە ئەوەش هاتووە كە حووسییەكان دڵنیایی تەواویان داوەتە ئەمریكا كە بە هیچ شێوەیەك هێرش ناكەنە سەر كەشتییە جەنگی و بازرگانییەكانی ئەو وڵاتە و جەختیان لەوەش كردووەتەوە كە پابەندی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەبن لە ناوچەكەدا.


































































