ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە سیاسەتی هاوبەشییەکەدا ڕاگەیاند و دەرگای بۆ کەنەدا کردەوە تا ببێتە یەکەم ئەندامی هاوبەش کە ئەمەش پلەیەکی تایبەتە و پێشتر لە پەیماننامە فەرمییەکانی یەکێتیی ئەوروپادا بوونی نەبووە
بەپێی ئاژانسی : reuters ئەم بڕیارەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە وەرچەرخانێکی گەورە لە ئاڕاستەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا هەژمار دەکرێت لە کاتێکدا ئەم یەکێتییە جیهانییە لە مێژووی خۆیدا هەمیشە دژایەتیی پێدانی پلە و ئاستی نەرمی ئەندامێتیی کردووە.
هاوكات پێشتر و لە مانگی ئایاردا وڵاتی ئەڵمانیا پێشنیاری هاوشێوەی خستبووە ڕوو بۆ پێدانی ئەندامێتیی هاوبەش بە ئۆکرانیا وەک هەنگاوێک بەرەو بەئەندامبوونی تەواوەتی بەڵام کاردانەوەی وڵاتانی ئەندام بەرامبەر ئەو پێشنیارە ساردوسڕ بوو لە کاتێکدا ئێستا دەرگا بۆ کەنەدا دەکرێتەوە تا ئەم پێگە نوێیە بەدەست بێنێت.


































































