ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ئاژانسی : reuters زیاتر لە ٢٠ جۆر بەرهەمی سپیکردنەوەی پێست کە ماددەی مەترسیداری جیوەیان تێدایە، لەسەر ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی وەک ئەمازۆن و تێمو و تیک تۆک دەفڕۆشرێن.
زیاتر لە ١٥٠ وڵات لە ساڵی ٢٠١٣ لە پەیماننامەی میناماتا ڕێککەوتبوون لەسەر قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و هاوردەکردن و فرۆشتنی هەر بەرهەمێک کە جیوەی تێدا بێت، بەڵام کۆمپانیاکان سەرکەوتوو نەبوون لە ڕێگری کردن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشیاری دەدات کە بەکارهێنانی جیوە لە بەرهەمە جوانکارییەکاندا ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی تێکدانی تەندروستی و زیانی گەورە بە گورچیلەکان و مێشک و کۆئەندامی دەماری مرۆڤ دەگەیەنێت.

































































