ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : Forbes سامانی ٤٠٠ دەوڵەمەندترین کەسی ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و بۆ ٨ تریلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ٦.٦ تریلیۆن دۆلار بوو، ئێستا تەنها ٢٠ کەسیان چوار تریلیۆن دۆلار کۆنترۆڵ دەکەن ئەمەش جیاوازیی سامان لە نێو دەوڵەمەندەکانیشدا بە فراوانی فراوانتر دەکات.
کەمتریین سامانی پێویست بۆ چوونه ناو ئەم ڕیزبەندییەش گەیشتووەتە ٤.٤ ملیار دۆلار، کە ژمارەی پێوانەییی ٥٩٠ ملیاردێری ئەمریکی بەجێهێشتووە و لە هەمان کاتدا ئەم کۆبوونەوە گەورەیەی سەرمایە لە دەستی کەمینەیەکی زۆر بچووکدا دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕکابەرایەتییەکی توند لە نێوان خۆدی ئەو دەوڵەمەندانەدا، بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگایەتی لە بازار و بواره تەکنەلۆژییەکاندا لە کاتێکدا کێبڕکێی ڕاستەقینە بۆ کۆمپانیا بچووکەکان و ملیاردێرە مامناوەندەکان لاواز دەکات.

































































