زاری كرمانجی-سۆران
ڕگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە: “بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران (بە وەکالەت) مامۆستا (ایڤان جانی کۆربیل) و بەئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران (بە وەکالەت)مامۆستا(سیروان مشیر ڕسول)و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکانی(سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز) کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران ئاماژەیی بە دەستپێکی ساڵی تازەکرد و کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردەی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن و هەروەها کارکردن لەسەر کۆمەڵێک داتا و زانیاری بەئامانجی باشترکردن و پێشووەچوونی پڕۆسەی پەروەردە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران.
هەروەها لە دانیشتنەکەدا بواردرا بەسەرجەم ئامادەبووان پلانی ئەمساڵی خوێندنیان باس لێوەکرد، هەروەها پێداویستی و کەموکووڕیەکانیان خستنەڕوو.

































































