زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات: “ماوەی دوو ڕۆژە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ كەمێك ڕووی لە بەرزبووەتەوە كردووە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ چوارشەممە 14-9- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ زیاتر لە 2 هەزار و 400 دینار دابەزیووە، بەمەش بە بەرامبەر بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر كیلۆیەكی زیاتر لە 200 دینار بەرزبووەتەوە”.
ئەو مریشك فرۆشە دەشڵێت: “هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خواستی كڕینی هاووڵاتییان لەسەری زیاد بووە.

































































