زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەرەتای ئەمساڵ گۆڕانكاری لە سەرۆكی لیژنەی ئابووری قەزای ناوەندی سۆران كراو، كەسێكی دیكە وەكو سەرۆكی لیژنەكە دیاریكرا.
مەنسور محەمەد، لە راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو ملازم سانع ستار وەك سەرۆكی لیژنەی ئابووری قەزای ناوەندی سۆران دەست بەكاربوو، لە ئێستادا گۆڕانكاری لەو پۆستە كراو و كەسێكی دیكە وەك سەرۆكی لیژنەكە دەست بەكاربوو”.
ئاشكراشی كرد: ” ئەوەی ئێستا كە دەست بكاربووە، نەقیب بارزان كەریم قادر، وەك سەرۆكی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ئیش و كاری لیژنەكە بەڕێوەدەبات.