زاری كرمانجی-سۆران
نەوت فرۆشێك لە شاری سۆران، دەڵێت: ” نرخی نەوت بەبەرزی ماوەتەوە، ئەگەر حكوومەت دەست بە دابەشكردنی بكات بەسەر هاووڵاتییان، لە بازاڕ نرخەكەی ڕوو لە دابەزین دەكات.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند : ” ئەگەرچی لە هەفتەی ڕابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە بازاڕ لە سەرووی 300 هەزار دینار بوو، بەڵام نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووەو پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر دابەزێت”.
ئاشكراشی دەكات: “ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2026 نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان پلەیەك بە 285 هەزار دینارە، هەروەها نەوتی پلەدوو بە 275 هەزار دینارە، لەكاتێكدا خواستی كڕینی كەمە “.
ئەو نەوت فرۆشە ئاشكراشی دەكات: “ئەگەر حكوومەت دەست بە دابەشكردنی نەوت بكات بەسەر هاووڵاتییان، بە دڵنیایەوە لە بازاڕ نرخەكەی ڕوو لە دابەزین دەكات.


































































